لانە محەمەد: بەھۆی زۆری کەم وکوڕیەکان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە نەدرا

لانە محەمەد: بەھۆی زۆری کەم وکوڕیەکان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە نەدرا
بەھۆی زۆری ئەو کەم و کوڕیانەی لەبودجە ساڵی ٢٠١٢ ئێراقی ھەبوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەکە نەدا.
لەمبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ئێراق لە ھاوپەیمانی کوردستان بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاندوه‌ : لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژ یاسای بودجەی ٢٠١٢ دەنگی لەسەر نەدرا چونکە کەموکورتیەکی زۆری تێدا بوو لەوانە لەم بودجەیە دەسەڵاتێکی زۆری بەوەزیری دارایی داوە لە دەستکاری کردنی بڕگەکانی ناو پڕۆژە یاساکە کە لەبنەڕەتدا ئەمە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.
وتیشی: کەموکورتیەکی دیکەی ئەوەیە کە دەسەڵاتێکی زۆری بەناوەند داوە لە دابەش کردن و سەرف کردنی ئەم بودجەیە کە دەبوایە ئەم دەسەڵاتە بدرێتە پارێزگاکان, ئەمانە تەنیا تێبینیە سەرەتاییەکان بوو بەڵام ئەم پرۆژەیاسایە تێبینی زۆر ھەڵدەگرێت و لەدانیشتنەکانی دوایی سەرجەم تێبینیەکان دەخەینە روو.
سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەشی ھەرێمی کوردستان بۆ لە ١٧% کەمتر لانە محەمەد ئاماژەیدا: وەک ھاوپەیمانی کوردستان ئاگاداری ئەم کێشەین بەڵام بەگەڕاندنەوەی ئەم پڕۆژە یاسایە ھەوڵ دەدەین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.
Top