موحسین سه‌عدون: ده‌بێ سه‌ره‌تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێت ئینجا داوای به‌هه‌رێمبوونی دیاله بكرێت
سه‌عدون له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت\"ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له‌چوارچێوه‌ی یاساییدا داوایكردووه پارێزگاكه ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م داوایه‌ش هاوكۆكه له‌گه‌ڵ یاسای ژماره 13ی ساڵی 2008ی پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مادده‌ی 119ی ده‌ستووردا ته‌بایه\"".
وتیشی \""به‌ڵام پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان پێویستی به ویست‌و ئیراده‌ی ته‌واوی میللیی ده‌بێت له‌ناو پارێزگاكه‌دا، نه‌ك به شێوازی تهحهداكردنو توڕه‌یی\"".
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه \""پێویسته رێز له ئیستیحقاقی ده‌ستوریی بگیرێت‌و پاشان بیر له پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان بكرێته‌وه، بۆیه كاتێك كه بابه‌تی به‌هه‌رێمبوونی دیاله ده‌خرێته‌ڕوو ده‌بێ سه‌ره‌تا له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌وه ده‌ستپێبكرێت له‌وه‌ی كه تایبه‌ته به ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، ئه‌وسا ده‌ستبكرێت به پێكهێنانی هه‌رێم\"".
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، رۆژی(دووشه‌ممه) لهدانیشتنێكیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا پارێزگاكه ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
"
