په‌رله‌مانتارانی لیستی عیراقییه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ناكه‌ن
PUKmedia
وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له به‌رامبه‌ر شێوازی ئیداره كردنی وڵات له‌لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیره‌وه ، لیستی عیراقییه بڕیاریدا له‌مڕۆوه تا كاتێكی نادیار په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌دا كه شه‌وی رابردوو له‌ماڵی تاریق هاشمی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی لیستی عیراقییه به‌رێوه‌چوو سه‌رباری بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنی په‌رله‌مانتاره‌كانی له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ، داواش له لایه‌نه سیاسیه‌كان تری وڵات كراوه\"، كه درێژه به‌وتوێژه‌كانیان بده‌ن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته.
لیستی عیراقییه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرو حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی به تاكڕه‌وی له بڕیاردان و په‌راوێزخستنی لایه‌نه‌كانی تر تۆمه‌تبار ده‌كات و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش له‌لایه‌ن مالكی و حزبه‌كه‌یه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
"
