لیستی عێراقییە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بایکۆت دەکات
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستانی (د.سەعید خۆشناو) تایبەت بە پەیامنێر گوتی: لە بەیاننامەیەکدا لیستی عێراقیە ئەم هەڵوێستەیان راگەیاندووە.
ئەمرۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەعات 11 کۆ دەبنەوە و بریارە کە بەشێکی بۆ باسکردن لە پرسی پارێزگای دیالە دابنێن.
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە 12 ئەم مانگە لە بریارێکدا بەهەرێمبوونی پارێزگاکەی بۆ هەرێمێکی سەربەخۆ راگەیاند کە ئەمەش نارەزایەتی لێکەوتۆتەوە و تا ئێستا بەردەوامە.
