دیپلۆماتێكی به‌ریتانی: پێشتر ئێران دوژمنی عیراق بووه به‌ڵام ئێستا هاوبه‌شی بازرگانییانه
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ردوحكومه‌تی به‌ریتانیاو ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌عیراق ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ناردنی وه‌فده بازرگانیه‌كانیان بۆ ئه‌م وڵاته.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ریه‌ك له‌ئێران و توركیا‌و چین و كۆریای باكوور و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به‌ملیاران دۆلاریان له‌عیراق خستوه‌ته بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌كاتێكدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی یه‌ك تریلیۆن دۆلاری له‌عیراقدا خه‌رجكردوه‌و هه‌روه‌ها 4487 هه‌زار سه‌ربازی كوژراون و له‌پاش خۆشی ده‌ستكه‌وتێكی زۆروزه‌وه‌ندی ئابووری بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌جێده‌هَێڵت، كه به‌شداری داگیركردنی عیراق و رووخانی رژێمه‌كه‌یان نه‌كردووه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری كارنی روس، دیپلۆماتكاری پێشووی به‌ریتانیاو سه‌رۆكی گروپێكی راوێژكاریی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،عیراقییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك ئێران دروستبكه‌ن، كه پێشتر دوژمنی ئه‌و وڵاته بووه به‌ڵام ئێستا هاوبه‌شێكی بازرگانییانه.
هاوكات رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی فایننشال تایمز باسی له‌وه‌كردووه سه‌رجه‌م كه‌رته ئابووریه‌كانی عیراق پێویستیان به‌سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه هه‌یه و پلانی گه‌شه‌پێدانی عیراقیش كه بۆ پێنج ساڵ دانراوه 2700 پرۆژه‌ی له‌خۆگرتووه كه تێكڕایی بودجه‌كه‌ی 186 ملیار دۆلاره.
