ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی کۆتایی به ئه‌رکه‌کانی له عێراق هێنا
دوایین یه‌که‌کانی کرده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریکا، ئه‌م هاوینه خاکی عێراقیان جێ‌هێشت و ئه‌و هێزه که مابۆوه‌ش، به‌رپرسی کۆکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته و داخستنی بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بوون.
به‌پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمی ئه‌مڕۆدا، ئاڵای یه‌که سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێنرایه خواره‌وه و کۆکراوه.
لێئۆن پانتێا له گوته‌کانی خۆیدا، ئه‌رکی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م نۆ ساڵه‌دا له عێراق ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێ‌به‌جێ کردووه، به‌رز نرخاند و گوتی: ناتوانرێت وشه‌یه‌ک بۆ ئه‌و فیداکاریانه‌ی هێزکانی ئه‌مه‌ریکا کردوویه‌تی، بدۆزرێته‌وه.\""
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا گوتی: \""له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یڵێین، له‌لایه‌ن جیهانه‌وه گرنگییه‌کی وا پێنه‌درێت و له‌بیری بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ربازانه(کوژراو و برینداره‌کان) کردوویانه، هه‌رگیز له‌یاد ناچێت.\""
پانتێا راشیگه‌یاند: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و نۆ ساڵه‌دا له عێراق خزمه‌تیان کردووه ده‌بێت بزانن ئه‌وان یارمه‌تیی خه‌ڵکی عێراقیان داوه تاکو به‌سه‌ر دیکتاتۆری‌دا سه‌ربکه‌ون.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گوته‌کانی \""باراک ئۆباما\"" کرده‌وه که گوتبووی، \""بوونی دیپلۆماتیکیی به‌هێز له عێراق\"" به‌رده‌وام ده‌بێت.
\""جیمز جێفری\"" باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراقیش له گوته‌کانی خۆیدا، رێزی له \""فیداکاریی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان\"" گرت و گوتی: \""ده‌بێت وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ چاو له ئاینده‌ی عێراق بکه‌ین که خاوه‌نی سه‌روه‌ری و ئاسایش و پشت به‌ستوو به میلله‌ته‌که‌یه‌تی.\""
هه‌رچه‌نده رێوڕه‌سمی کۆتایی هاتن به ئه‌رکی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا کۆتایی ئه‌مساڵ به ته‌واوی له عێراق ده‌کشێنه‌وه.
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به واتای کۆتایی به کرده سه‌ربازییه‌کان له عێراقه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی بۆ مه‌شق پێکردن به سه‌ربازه عێراقییه‌کان، له‌م وڵاته ده‌مێننه‌وه."
