چه‌ند كه‌سێك به چه‌ك و پاره‌وه له سنوری سوریا دزه ده‌كه‌نه عێراق و ده‌ستگیرده‌كرێن
ئه‌و سه‌چاوه‌یه وتیشی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزێكی پاسه‌وانی سنور پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیان له شارۆچكه‌ی ره‌بیعه (130 كیلۆمه‌تر رۆژئاوای موسڵ) ئه‌نجامدا، توانیان 15 هاوڵاتی عێراقی كه له رێی سنوری سوریاوه هاتبوونه‌وه عێراق به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دستگیربكه‌ن، روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه چه‌كی كلاشنكۆف و بڕێك دراوی ساخته‌یان پێبووه كه به 73 هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئاماژه‌یدا: ئه‌و پرۆسه‌یه به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ورد ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ستگیركراوه‌كانیش بۆ بنكه‌یه‌كی گرتن گوازرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
