دیاله له‌نێوان خۆپیشاندان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیدا
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه له قه‌زای خاڵس، رێگای سه‌ره‌كی هاتوچۆی نێوان كه‌ركوك – به‌غدا گیراوه.
پێشتریش هه‌واڵی ئه‌وه‌وه بڵاوبووه‌وه كه هێزێكی گه‌وره‌ی میلیشیا ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌و ده‌وروبه‌ریدا گرتووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له دلێر حه‌سه‌ن سایه و زه‌ینه‌ب سۆفی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی میلیشیا ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌نته‌ری شاره‌كه‌و ده‌وربه‌ریدا نه‌گرتووه، ته‌نها هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه میوانێكی باڵا ده‌ست به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه سه‌ردانی پارێزگای دیاله ده‌كات.
