له‌باشووری عیراق بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ته‌قێنرێته‌وه

له‌باشووری عیراق بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ته‌قێنرێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی پیشه‌سازی نه‌وت له‌عیراق ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه‌كی نه‌وتی له‌ پارێزگای به‌سره‌ راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ شه‌وی رابردوو 3بۆمب به‌ بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا ئاگر له‌و هێڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ تانكییه‌كانی عه‌مباركردن به‌ربوه‌و به‌درێژایی شه‌وی رابردووش تا ئه‌م به‌یانییه‌ ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌ و پاشان كۆنترۆڵ كراوه‌.
هاوكات لایه‌نی عیراقی داوای له‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌وڵات كردووه‌ كه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكه‌نه‌وه‌.
Top