لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه لانه محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رِایگه‌یاند:\" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوو گۆ كرا ده‌رباره‌ی ژینگه‌ی عێرا به گشتی و هه‌وڵدان بۆ پاك را‌گرتن و رێگری كردن له پیس بوونی ژینگه‌ی عێراق ، هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه كرا پێویسته یاساییه هه‌موار بكرێت بۆ گرنگی دان به پۆلیس ژینگه ،پاشانیش باس له بیا بان بونی خاكی عێراق كراوه هه‌وڵدان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی به دارشتنی یاسایه‌ك یاخود هه‌وڵه هه‌مه جۆره‌كانبۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی به بیابان بونی خاكی عێراق، وه گفت‌و گۆ كرا ده‌رباره‌ی بابه‌تی بوجه‌ى تایبه‌ت به وه زاره‌تی ژینگه و پێویسته رێژه‌ی دامه‌زراندن زیاتر بكریت و گرنگی زیاتری پێبدرێت ووه‌زاره‌تی ژینگه‌ش هه‌وڵ بدات زیاتر خزمه‌ت به ژینگه بكات
لانه محه‌مه‌د ئه‌وه‌ش گوت:\"" ئه‌و لینه‌یه‌ی دامه‌زراوه بۆ پاشماوه‌كانی جه‌نگ كاره‌كانی زیاتر توند‌و تۆڵ بكات له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه كه له 5كه‌س پێك هاتووه و گفت و گۆمان كرد ده‌رباره‌ی گرفته ژینگه‌یه‌كان بۆ هاوكاری یه‌كترو ئه‌و گرفتانه‌ی چاره بكرێت ، ئه‌وه‌ی ماویشه‌ته‌وه بۆ ساڵی ئاینده هه‌وڵ بدرێت ته‌واو بكرێت."
