نوری مالکی خوازیاری درێژه پێدانی پشتگیریی ئه‌مه‌ریکایه
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕال رۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تیی وه‌فدێکی باڵای عێراقی به ئه‌ندامه‌تیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری و بازرگانیی به مه‌به‌ستی سه‌ردانێکی دووڕۆژه گه‌یشته واشنتۆن.
باراک ئۆباما، دوای کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ نوری مالکی‌دا ئاماژه‌ی به ده‌ستپێکردنی وه‌رزێکی نوێی پێوه‌ندییه‌کانی دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر بنه‌مای هۆگری و رێزگرتنی به‌رانبه‌ر کرد.
ئۆباما هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنه سه‌رنجراکێشه‌کانی ساڵانی پێشووی عێراقی به‌رز نرخاند.
نوری مالکی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی وه‌ک سه‌رکه‌وتن ناساند و گوتی: ئه‌مه نیشانه‌ی کۆتاییهاتنی وه‌رزێکی سودبه‌خشی هاوکاریکردنی نێوان دوو وڵاته.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕال داکۆکی کرد وڵاته‌که‌ی ئێستاش پێویستیی به هاوکاریی ئه‌مریکا له بواره‌کانی ئابووری، فێرکاری و پڕچه‌ک کردنی هێزه سه‌ربازیه‌کانه‌وه هه‌یه.
ئۆباما و مالکی دوای پرێسکۆنفڕانسهکه سه‌ردانی گۆڕستانی \"ئارلینگتۆن\""یان کرد و له‌سه‌ر گڵکۆی زیاتر له 4هه‌زار و 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی ئاماده بوون که له ماوه‌ی 9ساڵی رابردوودا له عێراق گیانیان له ده‌ست داوه."
