وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق یاداشتێكیك له‌گه‌ڵ هاوتا سویدیه‌كه‌ی موَر ده‌كات

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق  یاداشتێكیك له‌گه‌ڵ هاوتا سویدیه‌كه‌ی موَر ده‌كات
له‌ چوارچێوه‌ی پێشوازی كردن له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی سوید , دكتور مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق یاداشتێكی له‌گه‌ڵ دكتور كوران اوكلاند وه‌زیری ته‌ندروستی شانشینی سوید موَر كردز

وه‌فدی ته‌ندروستی سوید پێك هاتبوو وه‌زیری ته‌ندروستی سوید و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زا و پزیشكی سویدی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیان كردووه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند \"باس كردنی په‌یوه‌ندی ته‌ندروستی له‌نیوان به‌غدا و سوید هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر موَر كردنی یاداشتێكی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نیوان هه‌ردوولا\"".

وتیشی\"" هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بوَباشتر كردنی سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ عیراق و كه‌رتی ته‌ندروستی و پته‌و كردنی ژێرخانی ته‌ندروستی راشی گه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا 25 نه‌خوَشخانه‌ی پێشكه‌وتوو و 120 بنكه‌ی ته‌ندروستی چوَته‌ واری جێبه‌جێ كردن\"".

ئه‌مه‌و سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی پێشكه‌وتنی ته‌ندروستی له‌ عیراق خسته‌ روو ته‌ئكیدی له‌ سور بوونی گه‌لی عیراق كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ئیراده‌ی به‌هێزی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ زاڵ ده‌بن
له‌لایه‌ن خوَیه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی سوید ئاره‌زووی ولات و حكومه‌تی سویدی بوَ هاوكاری كردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یاند."
Top