هۆشیار زێباری: په‌نا بۆ عیراق هێنراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سوریا

هۆشیار زێباری: په‌نا بۆ عیراق هێنراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سوریا
هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌كردنی ته‌نگژه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بێ ئه‌نجامبوو، كۆمكاری عه‌ره‌بی په‌نای بۆ عیراق هێنرا تا چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ بكات.
له‌دێمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا زێباری رونیكرده‌وه‌، كه‌عیراق ده‌ستده‌كات به‌په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی هانیبدات كۆتایی به‌توندو تیژیه‌كان بهێنێت و له‌هه‌مان كاتیشدا په‌یوه‌ندی به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه‌ ده‌كرێت له‌پێناو رازیكردنیان به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی ته‌نگژه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
Top