هه‌فته‌ی داهاتوو فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌

هه‌فته‌ی داهاتوو فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی كه‌ به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دیاره‌ كۆبوونه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ وه‌ستاوه‌ی ئێستای عیراقه‌ كه‌ له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی هه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ش هه‌ن كه‌ تائێستا نه‌بڕاونه‌ته‌وه‌.
وتیشی: لایه‌نێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی حه‌سانه‌ بۆ سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان و راهێنه‌ره‌كانیان كه‌ له‌عیراق ده‌مێننه‌وه‌، واته‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ گفتوگۆ و قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی ئێستای عیراق.
Top