وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال، رێنمایی تازه‌ بوچ چاره‌سه‌ر كردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق دیاری ده‌كات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال، رێنمایی تازه‌ بوچ چاره‌سه‌ر كردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق دیاری ده‌كات
دكتور زیاد تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندن كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی زوَری هاولاتی سه‌ردانی لیژنه‌ پزیشكیه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن تاكو له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق چاره‌سه‌ری نه‌خوَشیه‌كانیان بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان نیه‌ .
له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری به‌شی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دكتور شزا عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ لیژنه‌ی چاره‌سه‌ر كردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌و داوایانه‌ وه‌رده‌گرێ كه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق چاره‌سه‌ری نه‌خوَشیه‌كانیان بكرێت به‌تایبه‌تی حاله‌ته‌كانی نه‌شته‌ر گه‌ری به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌ جوَره‌كانی چاره‌سه‌ر دیاری كراوه‌
گوتیشی : هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه‌ ناكرێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بوَ دیاری بكرێت له‌وانه‌ ئه‌و نه‌خوَشانه‌ی كه‌ بوَ ماوه‌یه‌كی زوَر پێویستیان به‌ شیاند و راهێنانه‌ هه‌یه‌ له‌ جوَره‌كانی نه‌خوَشی بیركوَڵی و شه‌له‌لی مێشك و نه‌خوَشیه‌كانی پێست و شێر په‌نجه‌ و نه‌خوَشیه‌ ده‌روونیه‌كان كه‌ چاره‌سه‌ریان هه‌ر نیه‌, سه‌رباری ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ریان به‌ داو ده‌رمان پزیشكیه‌ كه‌ ده‌كرێ له‌ عیراق چاره‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بوَ بكرێ له‌لایه‌ن پزیشكانی و پسپورانی لوكالی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ خولیان بینوه‌
Top