حكومەتی عێراق: رووداوەكانی زاخۆ پێویستی بە دەستوەردانی بەغدا نییە
عادل بەرواری ئەمڕۆ چوارشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، رووداوەكانی زاخۆ پێویستی بە دەستوەردانی حكوومەتی بەغدا نییە، چونكە رووداوەكە لەلایەن كەسانێكی تێكدەر و گێرەشێوێنەوە ئەنجام دران و حكوومەتیش هەرێمیش دەتوانێ بەسەر پرسەكەدا زاڵ بێ و چارەسەری بكا.
زیاتر گوتی \"توندوتیژییەكان رەنگە لایەنی دەرەكی یان ناوەخۆیی لە پشتەوە بێ و مەبەستی لێی بە ئامانجكردنی مەسیحییەكانە\""، ئاماژەی بەوەش دا \""ئێستە دۆخی دەڤەری بادینان هێور بووەتەوە\"".
هەینیی رابردوو (2 دێسەمبەر) دوای وتارێكی وتاربێژی مزگەوتێك دەیان كەس هەڵیانكوتایە سەر دوكانەكانی مەی فرۆشتن و مەساجخانەكان و ئاگریان لە ژمارەیەكیان بەر دا، دوای چەند سەعاتێك لەو رووداوەیش ژمارەیەك لە بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەلایەن دەیان هێرشبەرەوە لەو ناوچەیە ئاگریان تێ بەردا، كە یەكگرتووی ئیسلامی لایەنگرانی پارتی دیموكراتی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار كرد و ئەوەی دووەمیش تۆمەتەكەی رەت كردەوە، بەو هۆیەوە تەنگژەیەكی سیاسی لە كوردستان سەری هەڵدا.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوانە پێك هێنا.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەم پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنێكی نائاساییدا، تاوتوێی راپۆرتی ئەو لێژنەیە بكا كە لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە بۆ لێكۆڵنەوە لە رووداوەكانی دەڤەری بادینان هاتە پێكهێنان."
