دیاله؛ گرتنی سی داواکراو و ته‌قاندنه‌وه‌ی چوار تاوه‌ری کاره‌بای هێڵه ته‌وژم به‌رزه‌کان
له‌مباره‌یه‌وه \"عه‌لی حه‌یده‌ر\"" ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی پارێزگای دیاله به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و ڕاوه‌دوونانی تیرۆرستان له ناوچه جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دیاله، دوَێنێ ئێواره له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه 30که‌س که له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراو بوون، ده‌ستگیرکران.
عەلی حەیدەر گوتی: هه‌ر دوێنی له باڵاخانه‌ی پۆلیسی پارێزگای دیاله پێنجه‌مین پێشانگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستبه‌سه‌راگیراوی پۆلیس له‌مساڵدا کرایه‌وه که تێیدا چه‌ندین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی جۆراوجۆر نمایشکرابوو.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی پارێزگای دیاله راشیگه‌یاند: له دوای پرۆسه‌ی ئازادی له ساڵی2003 به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی پارزگای دیاله نۆزده پیشانگای هاوشێوه‌ی کردۆته‌وه.
حەیدەر روونی کردەوه: هه‌ر له زنجیره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له سنووره‌که روویانداوه له دوێنیوه چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو تونیویانه له نێوان سه‌عدیه و شاره‌باندا له ریگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه چوار تاوه‌ری کاره‌بای هێڵه ته‌وژم به‌رزه‌کان بته‌قێننه‌وه."
