تاریق عه‌زیر لەسێدارە دەدرێ

تاریق عه‌زیر لەسێدارە دەدرێ
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ده‌ڵێت ساڵی داهاتوو له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تاریق عه‌زیز یه‌كێك له‌سه‌رانی پێشووی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ئیعدام ده‌كرێت
سه‌عد یوسف مه‌تڵه‌بی راوێژكاری نوری مالكی به‌ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی راگه‌یاند: ئیعدام كردنی تاریق عه‌زیز له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق به‌بێ دوودڵی ئه‌نجام ده‌درێت و وتیشی له‌ئێستادا كار بۆ گه‌ڵاڵه‌ كردنی پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت تا له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌ په‌سه‌ند بكرێت و رونیشیكرده‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی ئه‌و یاسایه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.
تاریق عه‌زیز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری عیراق پاش ده‌ستگیركردنی له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌تۆمه‌تی پاكتاوكردنی پارته‌ ئایینیه‌كانی عیراق سزای ئیعدامكردنی بۆ ده‌ركرا.
Top