بودجەی 2012ی عێراق 100 ملیار دۆلارە

بودجەی 2012ی عێراق 100 ملیار دۆلارە
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگیداوه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2012 كه‌ گوژمه‌كه‌ی 117 ترلیۆن و دیناری عێراقییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.


به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، رێژه‌ی كورتهێنان له‌بودجه‌ بۆ ساڵی داهاتوودا 17 ترلیۆن دینار دیار كراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 14.5 ملیار دۆلار.

بودجه‌ی 2012ی عێراق له‌ئێستا له‌چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندایه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌ملاندنی 85 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دیاركراوه‌و رێژه‌ی هه‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت له‌ساڵی داهاتوو بگاته‌ 2 ملیۆن و 625 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا.
Top