روفاتی زیاتر لە 100 سه‌ربازی عیراقى و ئێرانی ده‌دۆزرێنه‌وه
مه‌هدی ته‌میمی له‌لێدوانێكیدا به سۆمه‌رییه نیوزری راگه‌یاند: له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا روفاتی 103 سه‌ربازی عیراقی و ئێرانی دۆزراونه‌ته‌وه كه له‌كوژراوانی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداون و زۆربه‌ی ئه‌و روفاتانه‌ش ناسنامه‌كانیان زانراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌به‌سره راشیگه‌یاند: به‌هاوكاری هه‌ردو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره هه‌وڵی گه‌ڕان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی روفاتی له‌ناوچه‌كه‌دا و بڕیاریشه له 11ی مانگی داهاتوودا روفاتی ئه‌و سێ سه‌ربازه ئێرانییه راده‌ستی وڵاته‌كه‌یان بكرێته‌وه.
