جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گەشتە عێراق

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گەشتە عێراق
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌ هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌ و باسكردن له‌ دوارۆژی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، دوێنێ جۆ بایدن گه‌یشته‌ عێراق.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی عێراق به‌ ئاژانسی ئیخباریه‌ی راگه‌یاند: جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ به‌غدا ده‌مێنێته‌وه‌، وتیشی، دوارۆژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراق دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێده‌كات.



ئاماژه‌یدا: بایدن پرسی پاراستنی یاسایی بۆ راهێنه‌ره‌كانیان كه‌ دوای 2011 له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌بێت.
Top