ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی گروپی طیور الجنه لە دیالی ده‌ستگیر ده‌كرێن
وتیشی: كاری سه‌ره‌كی گروپه‌كه بریتیبووه به راهێنانی مێرد منداڵان به‌كرداری خۆته‌قاندنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشیكرده‌وه كه گروپه‌كه له‌كۆتایی ساڵی 2006 له‌ناحیه‌ی به‌نی سه‌عد-ی باشوری رۆژئاوای به‌عقوبه دامه‌زرێندراوه‌و له‌وكاته‌وه چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان دژ به‌هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی بێ‌تاوان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه ئه‌و گروپه سه‌ربه‌رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه‌و له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا 9 كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان له‌پارێزگاكه ئه‌نجامداوه كه زۆربه‌یان ده‌رحه‌ق به‌هێزه ئه‌منییه‌كان بوون.
