گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان و سێ له‌پاسه‌وانه‌كانی بریندار ده‌بن
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندوین كه به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردۆته ئامانج به‌هۆیه‌وه موئه‌یه‌د ته‌یب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ سێ له‌پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی برینداربوون.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سووتاوی دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ناسنامه‌ی ئه‌و قوربانییه نه‌ناسراوه.
تاوه‌كو ئێستا جۆری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زاندراوه ئایا خۆكوژی بووه یاخود له‌رێگه‌ی كۆنتڕۆڵه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتووه ئه‌مه یه‌كه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه له‌ناوچه‌ی خه‌زرای به‌غدا روو ده‌دات.
