عارف ته‌یفوور: ئه‌مریكا له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له عێراق پابه‌ند ده‌بێت
ته‌یفوور له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"دوای سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له شاندی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق به جیا بۆ وڵاتی ئه‌مریكا، رێكه‌وتنه‌كان به‌م ئاراسته‌یه كه له واده‌ی ده‌ست نیشانكراوی خۆیدا هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه \""ئه‌نجامی هه‌ر شاندی عێراق بۆ ئه‌مریكا له سه‌ر ئه‌م پرسه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێت\"".
وتیشی\"" ئه‌مریكا پابه‌ندی خۆی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق دووپات كردۆته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی ئه‌و سوپایه بۆ راهێنانی هێزه‌كانی ئه‌منی له عێراق ده‌مینێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌مینێنه‌وه دیار نییه\""."
