ئه‌یاد عه‌لاوی: دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان وه‌ك رژاندنی زه‌یته به‌سه‌ر ئاگردا
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سیاسی و كه‌سایه‌تییه عه‌شایرییه‌كانی كه‌ركووك ، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقییه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا خواستی دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان وه‌ك رژاندنی زه‌یته به‌سه‌ر ئاگردا و ئه‌وه‌ش له‌سۆنگه‌ی سیاسه‌تی تایه‌فییه‌وه هاتوه‌ته ئاراوه.
لای خۆشیه‌وه ئینتیسار عه‌لاوی به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی وفاقی نیشتمانی رایگه‌یاند: لیستی عیراقییه له‌گه‌ڵ داواكه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراقدایه سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی وڵات له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق.
