مالکی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
لانە محەمەد حافز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی فڕاکسیۆنە کوردستانیەکان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر گووتی: \"لە کۆبونەوەی ژمارە ١ی ڕۆژی ٢٠ تشرینی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تەروەری شێوازی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و گەڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق، بڕیار درا کە نوری مالکی بانگهێشت بکرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران چونکە ئەو سەرپشک کراوە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە جێبەجێ بکات یاخود ئاگاداری وردەکاریەکان بێت.\""
وتیشی: \""لەبەر ئەوەی ئێمە وەکو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداری وردەکاریەکانی شێوازی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بین، لەو کۆبونەوەیەدا بڕیار درا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نامەیەک ئاراستەی مالکی بکات لەپاش گەڕانەوەکەی لەگەشتەکەی و بێتە ناوهۆڵی پەرلەمان بۆ وردەکاری چۆنیەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.\""
-PNA"
