زۆری كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان له عێراق كاریگه‌ریی سلبی له سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی دروست كردووه
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق برِیاری داوه پێداچوونه‌وه به ژماره‌ی كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان له عێراق بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان داین\"".
روونیشیكرده‌وه\""یه‌كێك له‌و هه‌ولانه‌ی به نیازین بهاوێژین بریتیه له‌وه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت و كاركردن به كۆمپانیای ئه‌منی له عێراق ئه‌سته‌م بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك بوو بێت بوونی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منیانه كاریگه‌ریی ئیجابی له سه‌ر وه‌زعی ئه‌منی دروست بكات، چونكه ئێستاكه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیاكان كاریگه‌ریی خراپی له سه‌ر وه‌زعی ئه‌منی له عێراق دروست كردووه."
