گه‌شتی ئاسمانی نێوان عیراق و توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌

گه‌شتی ئاسمانی نێوان عیراق و توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوان عیراق و توركیا راگیرا، شه‌وی رابردوو دووباره‌ گه‌شته‌كانی نێوان عیراق و توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌.
تاهیر عه‌بدوڵلا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوه‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، شه‌وی رابردوو گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستیپێكرده‌وه‌.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی داوه‌، تا ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا دروستبووه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
Top