ئەندامێکی فراکسیۆنی کوردستانی پشتیوانی لە دەستەڵاتی پارێزگاکان دەکات
ئالا تاڵەبانی ئەندامی فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: دوای ئەوەی لەخولی پێشووی پەرلەماندا یاسای تایبەت بەئەنجومەنی پارێزگاکان دەرچوو، ئەنجومەنی نوێنەران بەجدی کاری کرد بۆئەوەی ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت. گرنگترین خاڵەکانی ناو ئەم یاسایەش بریتییە لە هەڵبژاردنەکان ودەسەڵاتی ئەنجومەنەکان. یاساکەش وادەکات عێراق بەرەو لامەرکەزییەت بروات و دەسەڵات لەناو حکومەتی ناوەندیدا کەم بکرێتەوە و دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بەپاریزگاکان و ئەمەش کارێکی زۆر باشە \".
ئاڵا تاڵەبانی دەڵیت: \""دەکرێت دام و دەزگاکانی حکومەت لەبنەڕەتەوە ئیش وکاری پارێزگاکان بێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆتین لەناو دام و دەزگاکاندا بەتایبەت وەزارەتی شارەوانی، کارو باری کۆمەڵایەتی، نیشتەجێ بوون، تەندروستی و پەروەردە، بۆیە لەخولی پێشوودا کارمان بۆ ئەم پڕۆژە یاسایە کرد و چەند بڕیارێک دەرچوو، بەڵام نایشارینەوە کە حکومەتی عێراقی پێشوو ئێستاش لەگەڵ ئەو بۆچوونانە نییە و نایەوێت دەسەڵاتەکان زیاتر بە پارێزگاکان بدات \"".
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی کوردستانی هەروەها گوتی: \""بەپێی دەستور دەکرێت هەندێک وەزارەت کەم بکرێنەوە و دەستەڵاتی ئەم وەزارەتانە بدرێتە پارێزگاکان، بۆئەوەی حکومەتی مەرکەزی ئەرکی بابەتە سەرەکیەکان و سیاسییەکانی لەلا بمێنێت\"".
"
