به‌سره هه‌ڕه‌شه‌ی یاخیبوون له حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات
سه‌باح به‌زونی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند: به‌هۆی مه‌زاجی وه‌زیره‌كانی به‌غداوه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان ماوه‌ی 10 رۆژی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی پارێزگاكه‌یان ته‌واو بكرێت به‌پێچه‌وه‌نه‌وه ناچارن بۆخۆیان ئه‌و پرۆژانه به‌پێی یاسا له‌ئه‌ستۆ بگرن.
ئه‌حمه‌د سڵێتی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند: حكومه‌ته خۆجێیه‌تیه‌كانی پارێزگاكان له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بێ رێزییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌كرێت و حكومه‌تی ناوه‌ندیش ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ته خۆجێیه‌تیه‌كانی قۆرخكردووه.
-PUKmedia
