واشنتۆن دوو راداری پێشكه‌وتوو ده‌دات به‌ عیراق

واشنتۆن دوو راداری پێشكه‌وتوو ده‌دات به‌ عیراق
واشنتۆن رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دوو راداری پێشكه‌وتوو ده‌دات به‌ عیراق به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردن و تۆكمه‌كردنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی له‌و وڵاته‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ جێفری بیوكانن وته‌بێژی سوپای ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (الحیاه‌) رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوو راداری پێشكه‌وتوو ده‌دات به‌ عیراق كه‌ له‌ توانایاندایه‌ به‌شێكی زۆر له‌و وڵاته‌ روماڵ بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، عیراقییه‌كان خۆیان چاودێری سنوری ئاسمانی خۆیان ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئاشكراشیكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو راداره‌ پێشكه‌وتووه‌دا پسپۆڕ و راهێنه‌رانی ئه‌مریكی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كرێن.
Top