عیراق 18 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی تری جۆری F16 ده‌كڕێت

عیراق 18 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی تری جۆری F16 ده‌كڕێت
عیراق هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی تر له‌ جۆری F16 له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكڕێت.

فه‌ریق روكن ئه‌نوه‌ر ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عیراق له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان كه‌ ئه‌مڕۆ 13-11-2011 له‌ دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ر له‌ كردنه‌وه‌ی پیشانگای دوبه‌ی فڕۆكه‌وانی، به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: خوازیارن له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گرێبه‌ستی كڕینی 18 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی تر له‌ جۆری F16 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئیمزا بكه‌ن.
وتیشی: عیراق له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ هێزی ئاسمانی بونیاد بنێت، هه‌روه‌ك به‌ نیازیشه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌ داهاتوودا بكڕێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا عیراق گرێبه‌ستی كڕینی 18 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له‌ جۆری F16 به‌بڕی 3 ملیار دینار له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئیمزاكرد.
Top