موحسن سه‌عدون: كار بۆ نیمچه سه‌ربه‌خۆبوونی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كه‌ین
موحسن سه‌عدون په‌رله‌مانتاری عیراقی سه‌ر به‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia ئاماژه‌ی به‌وه كرد: ئێمه وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێت تا كاتی دۆزینه‌وه‌ی فۆڕمێكی یاسایی و ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناوچه جێناكۆكه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌و ناوچه كوردییانه بكرێنه یه‌كه‌ی ئیداری نیمچه سه‌ربه‌خۆ، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی له‌پارێزگایه‌كی نوێ‌دا به‌دوور نه‌زانی.
