ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان كۆده‌بێته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه، سه‌رۆكی سه‌حوه‌ی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پارێزگای ئه‌نبار سه‌رگه‌رمی تاوتوێكردنی پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یانه، حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاكهیانی كه‌مكردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش وایكردوه رێگه‌ی به‌رده‌م پارێزگاكه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا دابخرێت.
ئه‌بو ریشه راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌سه‌ر تاووتوێكردنی پرسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان كۆده‌بێته‌وه .
خه‌ڵكی ناوچه سوننه نشینه‌كانی عیراق به‌رده‌وام حكومه‌تی ناوه‌ندی بهوهتۆمهتبار ده‌كه‌ن كه ناوچه‌كانیانی پشتگوێ خستوه‌و له‌ئێستاشدا به‌هه‌رێمكردنی پارێزگا سونییهكان به‌ڕێوه‌یه.
