به‌غدا.. له‌ئازاری داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی باڵای عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌غدا.. له‌ئازاری داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی باڵای عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌ده‌چێت
قه‌یس عه‌ززاوی نوێنه‌ری عیراق له‌كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی باڵای عه‌ره‌بی له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی له‌مانگی ئازاری داهاتوودا له‌شاری به‌غدا به‌رێوه‌ده‌چێت و دواناكه‌وێت.
عه‌ززاوی وتیشی: مه‌سه‌له‌ی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ئارادا نیه‌و عیراقیش ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ساڵی رابردوودا به‌هۆی پێنه‌گه‌یشتنی شۆڕشه‌ عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.
Top