سه‌دان ئه‌ندامی حزبی به‌عس كه‌ هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازییانداوه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

سه‌دان ئه‌ندامی حزبی به‌عس كه‌ هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازییانداوه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق سه‌دان ئه‌ندامی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ كه‌ به‌نیازی كوده‌تای سه‌ربازیبوون له‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ستگیركراون.
چه‌ند به‌رپرسێكی عیراقی له‌ نوێترین لێدواندا ئه‌و پیلانه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ به‌ ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌س ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی جیاوازی عیراقدا كه‌ به‌نیازبوون كوده‌تای سه‌ربازیی بكه‌ن و خه‌ڵكی هانبده‌ن بۆ مانگرتن و خۆپیشاندان و په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی.
له‌ژماره‌ی سبه‌ینێی كوردستانی نوێدا زانیاری وردو نوێ ده‌خوێنیته‌وه‌.
Top