عیراق پلانێكی سه‌ربازیی نوێ جێبه‌جێ ده‌كات

عیراق پلانێكی سه‌ربازیی نوێ جێبه‌جێ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌و له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م وڵاته‌دا ده‌ست ده‌كرێت به‌جێبه‌جێكردنی پلانێكی نوێی سه‌ربازیی و له‌ داڕشتنی ئه‌و پلانه‌شدا ئه‌فسه‌رانی ئه‌مریكایی پشكداربوون.
به‌وته‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌و پلانه‌ نوێیه‌ سروشتی كاری ئه‌منی و سه‌ربازیی له‌عیراقدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌وه‌شدا پشت به‌ پێودانگی نوێ و ورد ده‌به‌سترێت له‌پێناو گه‌ره‌نتی ئه‌منیداو دیسان و به‌هه‌مان شێوه‌ پلانێكی دیكه‌ جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ بایه‌خ به‌ خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیان ده‌دات.
Top