وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدرال ئاماده كاری ده‌كات بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی رژیمی پیشوو له دونیای ده‌ره‌وه
ئه‌و چالاكیانه له شاره‌كانی نیویورك و لاهای و رۆما و لندن و قاهره و جنیف ده‌بی
هه‌روه‌ك داوا له ریكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه نیو ده‌ولیه‌كان كراوه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌تانه هه‌یه به‌شداری بكه‌ن
ده‌كرێ بگوترێ كه ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئه‌م كارانه ده‌ربریوه و پێك هێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش له وه‌زاره‌ته‌كانی مافی مرۆڤ وداد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جی كردنی پێشنیار و راسپارده‌كانی لیژنه‌ی بالا بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی
ئه‌و چالاكیانه بریتی ده‌بن له خستنه رووی ئه‌و تاوانانه و ئه‌ژمار كردنیان به تاوانی كۆمه‌ڵ كوژی به‌پێی رێكه‌وتنه‌كانی قه‌ده‌غه كردنی ئه‌و تاوانانه و تاوانی كومه‌ڵ كوژی نێو ده‌وڵه‌تی له چوارچیوه‌ی دیكۆمینت كردنی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵ كوژی كه له ناوچه‌كانی هه‌ڵبه‌جه و ئه‌نفال و راپه‌رینی شه‌عبانی و دوجیل و ئه‌وتاوانانه‌ی كه دژی كورده فه‌یلیه‌كان ئه‌نجام دراوه كه زۆرانیك له دادگای بالای تاوانه‌كانی عیراق به جینوساید ناسیندراوه
سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان په‌روین محمد نوری به‌ریوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفال كرا‌و كه نیۆنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت ده‌كات بۆ ئه‌م چالاكیانه رایگه‌یاند: ئیمه له‌وه‌زاره‌تی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌مان دیاری كردوه تاكو هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكه‌ین بۆ به‌شداری كردن له‌م چالاكیانه و به‌پییه‌ی كه كوردستان به‌شی شیری له‌و تاوانانه به‌ر كه‌وتووه بۆیه ئیمه دیكۆمینت و وینه‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌سته ده‌كری به‌كاری بهینین به‌پیی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه له داهاتوودا له‌نیوانمان ده‌بی
