تاڵه‌بانی: ته‌نها كرێی فڕۆكه‌كه‌مان بۆ نیویۆرك زیاتر له ملیۆنێك دۆلار بووه
ئه‌م ته‌ئكید كردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌میانی دیدارێكیدا هات كه ئێواره‌ی رۆژی 10-10 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌و لێپرسراوانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا ئه‌نجامیدا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: ئه‌و بودجه‌یه به‌شێوه‌ی (سلفه) بووه‌و به‌ته‌واوه‌تی خه‌رج نه‌كراوه، له‌و بڕه‌ش 500 هه‌زار دۆلار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، وتیشی: كرێی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه گه‌شته‌كه‌یان بۆ نیویۆرك پێئه‌نجامداوه زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه، ئه‌و بڕه‌شی كه خه‌رج كراوه به وه‌سڵ و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنه‌كه‌یمان روونكردووه‌ته‌وه‌و پێشكه‌شی دیوانی چاودێری دارایی-مان كردووه.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: داوام له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه كه ئه‌و سه‌فه‌ره‌كه بۆ نیویۆرك ئه‌نجامبدات و نوێنه‌رایه‌تی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار توانای خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نیه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار سه‌فه‌ره‌كه ئه‌نجامبدات.
-PUKmedia
