وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق سه‌رۆكایه‌تی شاندی عێراق ده‌كات له كوَبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ته‌ندروستی عه‌ره‌ب له قاهیره
هه‌ر له په‌راوێزی كوَبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ته‌ندروستی عه‌ره‌بدا نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كوَبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه ساز ده‌كات كه تیایدا گفتوگوَ له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی كوَمكاری جامعه‌ی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به وشكه ساڵی و برسیه‌تی له كشوێری ئه‌فریقی ده‌كات كه له خوڵی ئاسایی خوَی كه له 9/8/2011 سازی كردبوو كه له برگه‌ی 3ی به‌یاننامكه‌دا هاتووه , داوا له ئه‌مینداریه‌كی گشتی كوَمكار ده‌كات هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی عه‌ره‌بی بوَ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی و مه‌ڵبه‌ندی عه‌ره‌بی بوَ لێكوڵنه‌وه له ناوچه وشكه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ته‌ندروستی عه‌ره‌ب و مجلس وه‌زیرانی كاروباری كوَمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌ب ده‌كات تاكو هه‌وڵه‌كانیان چر بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌تمه‌ند له بواری به‌رنامه‌ی خوَراكی جیهان بوَ په‌له كردن بوَ ئاماده كردنی پلانێكی كاری خیرا بوَ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گرفتی وشكه ساڵی و باس كردنی مه‌رگه‌ساتی گه‌لی سوماڵ و ولاتانی قه‌رنی ئه‌فریقی
واش برِیاره د. مه‌جید حمد امین جمیل به‌شاری له كوَبوونه‌وه‌كانی خوڵی په‌نجاو هه‌شته‌مینی لیژنه‌ی هه‌رێمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بوَ كاروباری روَژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه له باره‌گای هه‌رێمی ئه‌و رێكخراوه له قاهیره ده‌به‌سترێ بكات كه تیایدا گفتوَگوَ له‌باره‌ی راپوَرتی ساڵانه‌ی به‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمی ئه‌و رێكخراوه بوَ ساڵی 2010 ده‌خرێته روو. هه‌روه‌ك راپوَرتی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی هه‌زاره گفتوگوَ ده‌كرێ و راپوَرتێكیش له‌باره‌ی نه‌خوَشی مه‌لاریا و جوَنیه‌تی بن بر كردنی باسی لێوه ده‌كرێ جگه له‌مانه راپوَرتێك له‌باره‌ی خوَپاراستن له نه‌خوَشی شیر به‌نجه و بن بر كردنی ده‌خرێته روو
به‌شێكی كوَبوونه‌وه‌كه ته‌رخان ده‌كرێ بوَ راپوَرتی ێندوقی هاریكاری هه‌رێمی بوَ رووبه‌رروو بوونه‌وه‌ی روداوی له‌ناكان. هه‌روه‌ك بابه‌تێكی تایبه‌ت به هاوكاری لوجستی و ده‌ستگرتن و نه‌خوَشی انفلونزا H1N1 و جوَنیه‌تی رووبه‌روو بوونه‌وه گفتوگوَی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێ
هه‌ر له‌و كوَبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌نگوباسی هه‌رێمی روداوه‌كانی هاتووچوَ ده‌خرێته روو . له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی تر له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كوَبوونه‌وه دانراون
