وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیوای خواست هه‌ندێك له هێزه‌كانی مه‌شقی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێننه‌وه
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان واشنتۆن و ئه‌مه‌ریكا بڕیاره هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ئه‌مساڵ واته ماوه‌ی (سێ مانگی دیكه) له عێراق بڕۆنه ده‌رێ، به‌ڵام به وته‌ی به‌رپرسانی ڕه‌سمی ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی مه‌شقی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن بۆ مه‌شق پێكردنی سه‌ربازانی عێراقی له‌و وڵاته بمێننه‌وه، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی (رادیۆ فه‌ردا) بڵاویكرده‌وه.
هۆشیار زێباری كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئهسیۆشیهتت پرێس له نیویۆرك قسه‌ی ده‌كرد خۆی له وتنی ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له عێراق ده‌مێننه‌وه به‌دوور گرت.
