ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له په‌رله‌مانی عیراق كاری پێناكرێت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی چه‌ندین ملیار دیناری بۆ خه‌رجكراوه، به‌ڵام تائێستا كاری پێنه‌كراوه، شێوه‌ی ده‌نگدان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانه و به بۆچوونی هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌تمه‌داران هۆكاری سیاسی و فشاری سه‌رۆك كوتله‌كان له‌پشت رێگرتنه له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه.
د.محه‌مه‌د جه‌واد پسپۆڕ له بواری یاسای ده‌ستووری به PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌نگدان به سیستمی ئه‌لیكترۆنی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا دیارده‌یه‌كی شارستانییه‌و له زۆربه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی جیهاندا كاری پێده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ی ئازادییه‌كی ته‌واو ده‌به‌خشێته ئه‌ندام په‌رله‌مان كه نوێنه‌ری خه‌ڵكه، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگبدات له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكان دوور له فشاری سه‌رۆك كوتله سیاسییه‌كان.
وتیشی: یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئازادی و دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌ران مافی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیان هه‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكان، هه‌روه‌ها یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌سه‌ندنه‌كردنی زۆربه‌ی پڕۆژه‌یاسا گرنگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیستمه كۆنه‌كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك.
* به‌كارهێنانی ئاسانه
ئیحسان عه‌وادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی له‌سه‌ر كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا روونیكرده‌وه كه چه‌ندینجار داوایانكردووه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه سیستمی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی كارابكرێت، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه به‌ڕای ناوبراو ئامانجی سیاسی له دوای ئه‌و كاره‌وه‌یه.
وتیشی: ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی كارێكی زۆر ئاسانه‌و گه‌ره‌نتی ده‌نگی نوێنه‌ری گه‌له، ته‌نها پێویستی به راهێنانێكی زۆر كه‌مه‌و چه‌ندینجار ئه‌و راهێنانه كراوه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان.
هاوكات د. مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقی له‌سه‌ر كوتله‌ی فیدراسیۆنی كوردستانی داوایكرد لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی پشگوێخستنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانكراوه‌و ره‌خنه‌ی توندی گرت له سه‌رۆك قه‌واره سیاسییه‌كانی كه رێگرن له ئه‌نجامدانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی.
* حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی
سه‌عید فه‌تلاوی چالاكوان له بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شاری به‌غدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌ره‌سه‌ندنی به‌كارهێنانی بواری حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌نته‌رنێت له زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندن و كاره‌كانی تر، دیارده‌ی رۆتینی كه‌مكردووه‌ته‌وه له زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كاندا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی هه‌روه‌كو دامه‌زراوێكی گرنگ كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات و زۆربه‌ی پڕۆژه یاساكان كه په‌یوه‌ندی به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له‌و ده‌زگایه ده‌رده‌چێت، بۆیه ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له به‌رژه‌وندی خه‌ڵكی عیراقه، چونكه ده‌بێته‌هۆی بهخێرابوونی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كان، جگه‌له‌وه‌ی په‌یڕه‌وكردنی و ده‌نگدان به سیستمه كۆنه‌كه كاتێكی زۆر به‌فیڕۆ ده‌دات.
وتیشی: ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی شێوه‌یه‌ك نییه له ده‌نگدانی نهێنی، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكی ئازادی له هه‌ڵوێست ده‌داته ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه، هاوكات سه‌رۆك كوتله سیاسییه‌كان پێیانوایه هه‌ندێك پڕۆژه‌یاسا هه‌یه پێویستی به ته‌وافقه، بۆیه ئه‌سته‌مه ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنرێت له‌و پڕۆژانه‌دا.
