له‌نیویۆرك، تاڵه‌بانی داوای له‌توركیا و ئێران كرد بۆردومانه‌كان رابگرن و كێشه‌كان به‌شێوازی دیپلۆماتیك چاره‌سه‌ر بكه‌ن
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاویكردۆته‌وه دوێنی هه‌ینی، جەلال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆڕک لە پەراوێزی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ، چاویکەوت بە مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندیی دوقۆڵیی ھەردولا و رێوشوێنەکانی گەشەپێدانیان و چارەسەرکردنی ئەو پرسانه‌ی کە تێڕوانینەکان لەبارەیانەوە جیاوازە بە دیالۆگی بنیاتنەرانە. كه پەیوەندیی دراوسێ یەتی و ھاریکاریی پتەو دێنێتە کایەوە و ئارامیی و ئۆقرەیی دەپارێزێت، سەرەنجامیش لە قازانجی ھەردو گەلی عێراق و ئێرانە .
سەرۆک كۆماری عێراق سوپاسی سەرکردایەتیی ئێرانی کرد کە بەدەنگ ناوبژیوانییە مرۆڤ دۆستانەکەیەوە ھاتن و، دو گیراوە ئەمه‌ریکاییه‌كه‌ی ئازاد کرد، ئەوەیشی بە سەرەتایەکی نیاز پاکیی وەسفکرد کە دەبێتە فاکتەری خۆپاراستن لە کەش و ھەوای گرژیی و ھەڵچون ، بەرەو دیالۆگی بنیاتنەرانەی دەبات .
هه‌روه‌ها جەلال تاڵه‌بانی داوای لە ھەریەک لە ئێران و تورکیا کرد کێشەکان بە شێوازی دیپلۆماتیی چارەسەربکرێت و بۆردمانی خاکی عێراق لە ناوچەی کوردستان رابگرن.
