مالیكی و بایدن تاوتوێی بوونی سەریازیی ئەمەریكا لە عێراق لە دوای 2011 دەكەن

مالیكی و بایدن تاوتوێی بوونی سەریازیی ئەمەریكا لە عێراق لە دوای 2011 دەكەن
نووری مالیكی سەرۆك وەزیرەیلی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە جۆ بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كرا و باسی مانەوەی ژمارەیەك لە شارەزەیلی ئەمەریكایان كرد بەمەبەستی مەشق پێكردنی هێزەیلی عێراق لە دوای وادەی پاشەكشەی هێزەیلی ئەمەریكا لە كۆتای 2011.

بارستەیلی سیاسیی عێراق حكوومەتی مالیكیان سەرپشك كرد لە وتووێژكردن لەگەڵ ئەمەریكا، بەمەبەستی هێشتنەوەی ژمارەیەك راهێنەری ئەمەریكا لە عێراق لە دوای وادەی پاشەكشەی هێزەیلی، بەڵام تا ئێستە هەردوولا نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی مالیكی كە ئەمڕۆ وێنەیەكی گەیشتە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)، ئەمڕۆ بایدن پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مالیكی كرد و باسی پێوەندیی هەردوولایان لەسەر هەموو ئاستەیل كرد، بەتایبەتی مانەوەی ژمارەیەك لە راهێنەری ئەمەریكا بۆ مەشقپێكردنی هێزەیلی عێراق لە دوای كۆتای ئەمساڵدا.

بایدن پاڵپشتیی ئەمەریكای بۆ حكوومەتی عێراق نوێ كردەوە و جەختی لەسەر بەردەوامی هاریكاری و پەرەپێدانی پێوەندییەكان لە دوای كشانەوەی تەواوی هێزەیلی ئەمەریكا لە عێراق كردەوە.

چاودێرەیلی عێراق لەوە دەترسن كە دۆخی تەناهیی وڵات لە دوای پاشەكشەی هێزەیلی ئەمەریكا لە كۆتای ئەمساڵ پەرەسەندنی نەرێنی بەخۆیەوە ببینێ و بەرپرسەیلی حكوومەتی عێراقیش لەوانە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرەیل دووپاتی ئامادەسازیی هێزەیلی عێراق بۆ دوای ئەو وادەیە دەكەنەوە.

بەپێی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و عێراق لە 2008 دەبێ لە كۆتای 2011 تەواوی هێزەیلی ئەمەریكا لە عێراق كە ژمارەیان نێزیكەی 50 هەزار سەربازە، پاشەكشە بكەن.
Top