تاڵەبانى لەجێى خۆى هاشمى بۆ راپەڕاندنى كارەكانى سەركۆمار رادەسپێرێ
نووسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەركۆمار لە راگەیاندنێكدا ئاشكراى كرد هاشمى نووسراوێكى لە سەرۆك تاڵەبانییەوە پێ گەیشتووە، تێیدا داواى لێ دەكا ئەركەكانى پۆستى سەركۆمار بگرێتە ئەستۆ لەماوەى نەبوونى خۆى لە عێراق، كە بۆ بەشداریكردن لە كردنەوەى خولى 66ەمینى كۆمەڵەى گشتیى UN لە نیویۆركە.
بڕیارە جەلال تاڵەبانى لە كۆبوونەوەى كۆمەڵەى گشتیى نەتەوەیلى یەكگرتوو، كە لە نیویۆرك بەڕێوە دەچێ، وتارى عێراق پێشكێش بكا و تێیدا داوا لە كۆمەڵگەى ناودەوڵەتى بكا عێراق لەژێر بەندى حەوتەم بێنێتە دەر.
