بڕیارە دووشەمی داهاتوو سەرۆكى پەرلەمانى عێراق بگاتە هەرێمى كوردستان
نەجیبە نەجیب بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ڕاى گەیاند \"بڕیارە دووشەمی داهاتوو نوجێفى بگاتە هەرێمى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێم بۆ چارەسەركردنى كێشەیلی هەڵواسراوی نێوان هەولێر و بەغدا، كە بەم دوایییە ئاڵۆزى تری بەخۆیەوە بینى\"".
نەجیب گوتی \""لە دواى كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ لەگەڵ نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرەیلی عێراق، نوجێفى ڕای گەیاند بڕیارە دووشەمی داهاتوو سەردانی هەرێمى كوردستان بكات، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكى هەرێم لەبارەى كێشەیلی نێوان حكوومەتی هەرێم و فیدراڵ\"".
ئاماژەی بەوەش دا \""ئەگەر سەردانەكەى نوجێفى ئەرێنى بىَ بۆجێبەجێكردنى داخوازیێلى كورد ئەوە شاندى هەرێم بەسەرۆكایەتیی بەرهەم ساڵح سەرۆك وەزیرەیلی هەرێم ناچێتە بەغدا بۆ چارەسەركردنى كێشەیلی نێوان هەردوو لا\"".
\""نوجێفى لەوە تێگەیشتووە كە كورد لایەنێكى بەهێزى عێراقە و ناكرىَ بێتە پشتگوێخستن، بۆیە پێویستە گفتوگۆ لەبارەى داخوازیێلی كورد بێتەكردن، مالیكیش لە رێكەوتننامەى هەولێر بۆ پێكهێنانى حكوومەت لەسەر دەستپێشخەریی بارزانى، بەڵینى جێبەجێكردنى ماددەى 140 و چارەسەرى كێشەیلی هەڵواسراوی نێوان هەردوو لا و چەندین بەڵێنى تری دا\""، نەجیب وای گوت.
لەلاى خۆشیەوە ئایدن حیلمی راوێژكاری ئوسامە نوجێفی سەرۆك پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیدا گوتى \""سەرۆكی پەرلەمانى عێراق دووشەمی داهاتوو سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، لە سەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسەیلی باڵای هەرێمى كوردستاندا كۆ دەبێتەوە و بابەتەیلی هەڵپەسێردراوى نێوان بەغدا و هەولێر دێتە تاوتوێكردن\"".
13ی ئەیلوول/سێپتێمبەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لەگەلأ وەزیرەیلی كورد لە حكوومەتی عێراق و پەرلەمانتارەیلی كورد لە بەغدا كۆ بووەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و ئاڵۆزبوونی پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێنەكردنی داواكارییە 19 خاڵییەكەی تەباییی بارستەیلی كوردستانى كرا.
بەشدارەیلى كۆبوونەوەكە پێیان وابوو كە چەند بڕگەیەكی زۆر گرینگی ئەو رێككەوتنە تا ئێستە جێبەجێ نەكراون، وەك دامەزراندنی هاوبەشیی نیشتمانی و هاوسەنگی بەپێی دەستووری عێراق و رێككەوتن لە سەر پڕكردنەوەی وەزارەتەیلی تەناهی حكوومەتی عێراق.
بەشدارەیلى ئەو كۆبوونەوەیە بۆچوونیان وابوو، ئاراستەی نادروست بۆ چارەسەركردنی كێشەیلی هەڵپەسێردراوی نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و خۆدزینەوە لە چارەسەركردنیان، ئەمانە هەمووی كێشەی هەنووكەیین كە دەبنە ئاستەنگ لە بەردەم هاوبەشیی نیشتمانی و پرۆسەی دیموكراسی لە عێراقدا.
لە مانگی ئەیلوول/ سێپتێمبەری 2010، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستپێشخەرییەكی كرد بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیلی سیاسی لە عێراقدا هەبوو لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی عێراقەوە، نوێنەری بارستەیلی سیاسیی عێراق لە هەولێر پایەتەختی هەرێم كۆبوونەوە بەمەبەستی دەستپێكردنی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی نوی لەعێراقدا و چارەسەركردنی جیاوازیێلی نێوانیان.
پەرلەمانی عێراق لە 21ی كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2010 بەزۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشییە حكوومەتی عێراق بەسەرۆكایەتیی نووری مالیكی كە لە 42 وەزارەت پێك هاتووە، بەڵام تا ئێستەش پۆستی وەزارەتەیلی تەناهی دیاری نەكراون."
