حه‌ویجه.. گروپێكی بازرگانیكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستگیر ده‌كرێت
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پاڵپشت به‌چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگری، گروپێكی بازرگانیكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان له‌حه‌ویجه ده‌ستگیركردووه.
وتیشی: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر گروپه‌كه، ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانیاندا له گوندی (ههیهاوا) ی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه، دوو له‌ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌یان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌و گروپه بازرگانییان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاقم و بانده تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ك دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی گروپه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی BKC شدا گرتووه كه‌لای ئه‌و گروپه بووه.
