سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئێران دەكا
عارف تەیفوور راگەیاند بەشێوەیەكی رەسمی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بانگێهشتنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كردووە بۆ وڵاتەكەی، هاوكات هاوتا عێراقییەكەش بانگێهشتنكردنەكەی قبووڵ كردووە.
تەیفوور روونی كردەوە \"شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتیی سەرۆكی پەرلەمان و بەیاوەریی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەیلی جیاواز هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەكا\"".
ئاماژەی بەوەش كرد \""بڕیار وایە شاندەكە لەگەلأ گەورە بەرپرسانی باڵای ئێران دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدەن، پێشبینی دەكرێ شاندەكە چاوی بە سەركۆماری ئێرانیش بكەوێ\"".
لەبارەی ئەو تەوەرانەی كە گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەكرێ، تەیفوور گوتی \""پرسی پەرەپێدانی پێوەندییەلی نێوان هەردوو پەرلەمان و تۆپبارانكردنی ناوچەیلی سنووری هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێران و گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەن و چەند پرسێكی تر دێنە تاوتوێكردن\"".
-ئاكانیوز"
