وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه كار به‌سیستمی راوێژكاری پزیشكی ده‌كات
روونیشی كرده‌وه كه پرۆژه‌ی راوێژكاری ته‌ندروستی له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه خزمه‌تگوزاری راوێژكاری پزیشكی له پاش ده‌وامی ره‌سمی و تا به‌ره‌به‌یان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و له‌لایه‌ن پزیشكانی تایبه‌تمه‌ند ئیداره ده‌درێت و ئامۆژگاری و راوێژ‌و ئه‌مبولانس و په‌یوه‌ندیكردن به ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌كاتی ته‌نگه‌تاویدا ده‌سته‌به‌رده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی كار ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.ئه‌حمه‌د كازم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بنكه‌یه رایگه‌یاند كه ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پزیشكانی تایبه‌تمه‌ند ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له‌و بنكه‌یه كار بكه‌ن ده‌كرێته‌وه‌و كاركردن به سیستمی دوو شیفتات ده‌بێت و كرێی كاركردنیش له‌و بنكه‌یه هانده‌ره، هه‌روه‌ك له سیستمی كاركردن له نۆرینگه‌كانی پزیشكی میللی‌دا هه‌یه‌و دواین رۆژیش بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری رۆژی 15/9/2011 یه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌چێته پاڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌ی كه به‌ده‌ستبه‌كاربوونی د.مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین جه‌میل وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق، وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی كردووه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان له‌وانه بنكه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا‌و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری پاش ده‌وامی ره‌سمی كه چه‌نده‌ها هه‌زار دینار‌و دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه.
