موسەوی: هاوپەیمانیی نیشتمانی 3 پاڵاوك بۆ پۆستی وەزارەتی ناوەخۆ پێشكێش دەكات
سەلمان موسەوی ئەندامی لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"دوای رەزامەندیی سەرجەم پێكهاتەكان، هاوپەیمانیی نیشتمانی لە قۆناغی داهاتوودا 3 پاڵاوك بۆ پۆستی وەزارەتی ناوەخۆ پێشكێش دەكات\""، ئاماژەی بەوەش دا \""پاڵاوكەكان پەیشەیین و شارەزایییەكی باشیان لە بواری تەناهیدا هەیە\"".
موسەوی روونی كردەوە \""دوو لە پاڵاوكەكان شیعەن و ئەوی تریان سوننییە\""، ئاماژەی بەوەش كرد \""پاڵاوتنی كەسێكی سوننی لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە، بەڵگە لەسەر پاڵاوتنێكی پیشەوەرانە\"".
هاوپەیمانیی نیشتمانی ناوی سێ پاڵاوكەكەی ئاشكرا نەكردووە، لەم بارەیەوە مووسەوی دووپاتی كردەوە كە بەم زووانە ناوی پاڵاوكەكان بۆ بارستەیلی سیاسی دەخرێنە ڕوو.
نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوەڕاستی مانگی رابردوو بڕیاری دا سەعدوون دلێمی وەزری رۆشنبیریی ئێستە، پۆستی وەزارەتی بەرگری بە وەكالەت بەڕێوە ببات.
سەرەتای مانگی رابردوو سەركردەیلی سیاسی و سەرۆكی بارستەیلی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بانگهێشتنی جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوە و تێیدا هاتە بڕیاردان كە هەریەك لە لیستی عێراقییە ناوی كاندیدەیلی بۆ وەزارەتی بەرگری و هاوپەیمانیی نیشتیمانی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ لە ماوەی 2 هەفتەدا، بەپێی ئەو مەرجانەی هەرسێ بارستە لەسەری رێك كەوتوون، پێشكێشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بكەن.
دوای تێپەڕینی زیاتر لە 9 مانگ بەسەر راگەیاندنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، بەڵام تا ئێستە پۆستەیلی وەزارەتی بەرگری و ناوەخۆ و ئاسایشی نیشتمانی بەهۆی ناكۆكیی نێوان بارستەیلی سیاسییەوە نەهاتوونەتە یەكلاكردنەوە و لەلایەن مالیكییەوە بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن."
